کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو کۆڵبەری دیکە لە سنوورەکانی کوردستان بە دەستی هێزە چەکدارەکانی رێژیم بریندار بوون

21:48 - 7 گەلاوێژ 2719

لە درێژەی هێرشی چەکدارانی ڕیژیم بۆ سەر چینی هەژاری کۆڵبەران، دووکۆڵبەری دیکە بریندار کران. شەوی ٥ی گەلاوێژی ٩٨ی هەتاوی، کۆڵبەرێک بە ناوی "نەسیر مەعرووفی" بەدەستی هێزە جيکدارەکانی سەرسنووری کێلەشین بریندار کراوە. هەروەها، ٣٠ سەر ئەسبی ئەو کۆڵبەرانە بە تەقەی ئەنقەستی ئەو هێزانە کوژراون و لە حەوتووی ڕابردووش کۆڵبەرێک بە ناوی ”حوسێن عەجەمی“ کوڕی محەمەد و خەڵکی گوندی ”زەلکەی پولدەشت“ لە سنوورەکانی چالدێران بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار کراوە. بە پێی ئامارەکانی "چاونیوز" کوژران و برینداربوونی 28 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە مانگی پووشپەڕ لە حالێکدایە کە لە سێ مانگی بەهار و وەرزی یەکەمی ساڵدا 56 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە پێناو پارووە نانێکدا کوژرابوون و بریندار بوون. بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا کوژراون و بریندار بوون گەیشتۆتە 84 کەس.