کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی ھەیئەتێکی کۆمیتەی دەرەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە کۆبوونەوەی ھاوبەشی لایەنە سیاسییەکان

05:32 - 8 گەلاوێژ 2719

لە سەر بانگھێشتنی فەرمی کومیتەی ئامادەکاری، ھەیئەتێکی کۆمیتەی دەرەوەی وڵاتی حیزبی دیموکراتی کوردستان پێکهاتوو لە هاوڕێیان خالید حەسەنپور ئەندامی رێبەری و کاک حەمەخانی مروەتی کادری ناسراو لە مێژینەی حیزب، رۆژی ٢٧ی ژوئەن لە شاری برۆکسێل،ی پایتەختی وڵاتی بلژیک بەشداری کۆبوونەوەی کۆمیتەی دیپڵۆماتیکی ھاوبەشی حیزب ولایەنە کوردستانێەکانیان کرد. کۆبوونەوەکە تەرخان کرابوو بۆ دەستدرێژێیەکانی دەوڵەتی تورکیە و کۆماری ئیسلامی ئێران بۆسەر سنوورەکانی ھەرێمی کوردستان. سەرەتا نوێنەری لایەنە سیاسیەکان و پاشان چەندین کەسایەتی سیاسی روانگە و بۆچوونی خۆیان سەبارەت بە ھەلومەرجی ئێستای کوردستان و ئامانج و ئەجێندای تورکیە و ئێران بۆ ھێرش کردنەسەر سنوورەکانی باشوری کوردستان باسکرد. هاوڕێ خالید حەسەن پور لەو بەشەدا وتارێکی پێشکەش بە بەشداران کرد کە تێیدا وێرای مەحکوم کردنی ھێرشەکانی تورکیە پێی لەسەر ئەوەداگرت کە پێویستە ھێرشی ئەو دوایانەی کۆماری ئیسلامی کە بۆتە ھۆی زیان و زەرەدێکی زۆر بە دانیشتوانی سەر سنوور مەحکوم بکرێ. بەڕێز حەسەنپوور لە درێژەی قسەکانیدا بە ئاماژە بە ئاڵبڵۆقەی قەندیل لەلایەن حکومەتی تورکیەوە گوتی:  لە پشتەوەی ئەو پلانەدا کۆماری ئیسلامیش ھەیە، چوونکە گەمارۆدانی ئەو ناوچە شاخاویانە کە دەکەونە سەر سنووری رۆژھەڵاتی کوردستان، بەبێ ھاوکاری کۆماری ئیسلامی نامووکینە. لە درێژەی قسەکانیدا خالید حەسەنپور پێی لەسەر ئەوەداگرت کە پێویستە لایەنە سیاسیەکانی پارچەکانی دیکە، ھەلومەرجی باشووری کوردستان بگرنە بەرچاو و دەرگای دیالۆگ لەسەر بنەرەتی لێک تێگەیشتن و پاراستنی بەرژەوەندیێەکانی یەکتر بکەنەوە. ھەیئەتی حیزب لە ڕەوتی باس و خواسەکانی کۆبوونەوەکەدا بەشدارێکی بەرچاوی ھەبوو و بە سەرنج وڕا و تێبینێەکانی، کارتێکەری لەسەر ئیسلاحی بەیاننامەی کۆتایی ھەبوو. لە کۆتایی ئەو کۆبوونەوەدا بەیاننامەێک دەرچوو کە وێرای مەحکوم کردنی ھێرشی توورکیە و کۆماری ئیسلامی بۆ سەر سنوورەکانی ھەرێمی کوردستان، داوا لە بیرورای گشتی کورد لە ھەموو بەشەکانی کوردستان کراوە کە دژی دەستدرێژیەکانی تورکییە و کۆماری ئیسلامی دەنگی نارەزایەتی دەرببرن. ھەروھا بەیاننامەکە داوای لە کۆڕ وکۆمەڵە نێوونەتەوییەکانیش کردووە کە سنوورێک بۆ دەستدرێژییەکانی کۆماری ئیسلامی تورکیێە دابنێن.