کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕادەی نەوتی ڕاگیراوی بێ‌کڕیاری ئێران گەیشتە ١١١میلیۆن بەرمیل

21:42 - 8 گەلاوێژ 2719

بەدوای توند کردنەوەی یەکجاریی گوشارەکانی ئەمریکا لەسەر نەوت و بەرهەمە نەوتییەکانی کۆماری ئیسلامی، نەوتکێش و بارهەڵگرەکانی ئیرانی، دوو هێندەی دیکە بارە نەوتییەکانیان بێ کڕیار ماوەتەوە. ئێران یەکێک لەو وڵاتانەی ناوچەیە کە نەوتێکی فراوانی هەیە و پاشکەوتێکی زۆری لەبواری نەوت و بەرهەمە نەوتییەکانەوە هەیە. پێشتر کە ئەمریکا ئیرانی نەخستبووە گەمارۆکانەوە، ئێران یەکێک لەو وڵاتانە بوو کە ڕۆژانە هەزاران بەرمیل نەوتی هەناردەی دەرەوە دەکرد بەڵام ئێستا، بەدوای توندکردنەوەی گوشارەکانی ئەمریکا، ئێران ناچار دەبێ کە نەوت و بەرهەمەکانی لە ئەنبارەکانیدا ڕابگرێ و هەر ئەوەی دەبێتە هۆی نەفرۆشتن و زیادبوونەوەی پاشەکەوتی نەوتی بۆ ئێران کە لەو ماوەیەدا ڕادەی پاشەکەوتی نەوتی ئێران سێ هێندەی پێشوو زیادی کردووە و فرۆش و هەناردەی نەوتی کۆماری ئیسلامی لە ئاستێکی بەرچاودا کەمی کردووە. بەپێی ئاماری ناوەندێکی لێکۆڵینەوەیی بەناوی"کەپڵر"، ئێران زیاتر لە ٥٦ میلیۆن بەرمیل نەوتی لە شوێنە سەرەتاییەکانی بەرهەمهێنانی نەوتدا ڕاگرتووە و، جیا لەوەش، زیاتر لە ٥٥ میلیۆن بەرمیل نەوتی لە وشکاییەکانی لای ئاوەکانیدا ڕاگرتووە. هەر بەپێی ئاماری ئەو ناوەندە، ئێران لە سێ مانگەی ڕابردوودا، ١١ میلیۆن بەرمیل زیادبوونی نەوتی بووە کە نەفرۆشراوە و ڕاگیراوە. سەرنجی ئەو باسە لەوەدایە کە ئێران نەوتی بەرهەمهێنراوی خۆی لە ئەنبارە گەورەکانیدا جێگیر ناکات بەڵکوو لە کەشتییە نەوتکێشەکانیدا ئەنباری دەکات. کۆماری ئیسلامی بە وڵاتێک ناسراوە کە مامەڵە و بازرگای کردن لەگەڵدا قەدەغەیە و ئەگەر وڵاتێک بازرگانیی نەوتی لەگەڵ بکات، دەکەوێتە لیستی گەمارۆکانی ئەمریکاوە. هەرچەن کە کۆماری ئیسلامی بەتەنیا بۆخۆی چەندین جار یاسا نێودەوڵەتییەکانی شکاندووە و بووەتە هۆی ئاژاوەگێڕی لە ناوچەکەدا و شەڕی ساز کردووە، بەڵام دەسبەرداری سیاسەتە ڕەشەکانی نەبووە و لە کردەوەی خۆی پاشگەز نەبووەتەوە.