کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی بە لێشاوی پزیشکانی ئێرانی بۆ دەرەوە

21:01 - 9 گەلاوێژ 2719

لە ساڵێکدا ٧٠٠پزیشک لە ئێرانەوە کۆچ دەکەن بۆ وڵاتانی دیکە بە وتەی سەرۆکی ڕێکخراوی نزام پزیشکی ئێران لە ساڵێکدا ٧٠٠ پزیشک کۆچ دەکەن بۆ دەرەوەی وڵات "محەممەد ڕەزا زەفەر قەندی" سەرۆکی ڕێکخراوی نیزام پزیشکی ئێران هاوکات لە گەڵ ئەوەیدا کە ڕایگەیاند ٤٥ هەزار پزیشکی بێکارمان لە وڵاتدا هەیە وتی:بە پێی ئامارەکانی ئەم ڕێکخراوە ساڵێک ٧٠٠ پزیشک ئێران بە جێدێڵن و بەرەو وڵاتانی دیکە کۆچ دەکەن . زەفەرقەندی هەروەها ڕایگەیاند کە ئاماری پزیشکانی گشتی ٤٠٠ کەس و پزیشکانی پسپۆڕیش ٣٠٠ تا ٣٥٠ کەس دەبن کە لا ساڵێکدا کۆچ دەکەن . ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێگەیاندنی هەر پزیشکێک یەک میلیارد تمەن تێچووی دەبێ . ناوبراو یەکێک لە هۆکارەکانی ئەم دیاردەیە بۆ نە بوونی بەرنامە و پلان لە لایەن زانکۆکان لە ڕێژەی وەرگرتنی خوێندکار و یەکێکی دیکەش بۆ بارودۆخی ئابووری وڵات و بەرپرسانی حکوومەت گەڕاندەوە .