کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شارەداری پێشووی تاران بە ئێعدام مەحکووم کرا

21:11 - 9 گەلاوێژ 2719

موحەمەد عەلی‌نەجەفی، شارەداری پێشووی تاران کە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەستی هاوسەرەکەی تۆمەتبار کرابوو بە سێدارە مەحکووم کرا. ناوبراو کە بە تەقەی ڕاستەوخۆ لە خێزانی بوو بەهۆی کوشتنی، دوای دادگایی کردن و پێڕاگەیشتن بە سکاڵای بنەماڵەی کوژراو، میترا ئوستاد، حوکمی لە سێدارەدانی بەسەردا سەپاوە و دەبێ سزای کردەوەکەی بدا. هەروەها ڕاوێژکاری قەزایی دادگای تاران لەوبارەوە ڕایگەیاندووە کە تاوانبار، زیاتر بەهۆی لەگەڵ بوونی دەمانچەی بێ جەواز و چارەسەر نەکردنی کێشە و گرفتە بنەماڵەییەکەی لە ڕێگای یاساوە، بە ئێعدام مەحکووم کراوە. شایانی باسە کە ڕۆژی سێشەممە، ٨ی گەلاوێژی ٩٨ی هەتاوی، لە دادگای پێداچوونەوەدا موحەممەدعەلی نەجەفی بەهۆی پێبوونی دەمانچەی بێ جەواز، بە دوو ساڵ زیندانی درەنگ خایەن مەحکووم کرا و دواتر حوکمی ئێعدامەکەشی جێبەجێ دەبێ.