کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زەریف خرایە نێو لیستی گەمارۆکانی ئەمریکاوە

04:04 - 11 گەلاوێژ 2719

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ڕۆژی چوارشەمە ۹ی گەلاوێژ لە ڕاگەینراوێکدا بڵاوی کردەوە کە محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێرانی خستە نێو پێڕستی گەمارۆکانیەوە لەم ڕاگەیندراوە هاتووە کەبەهۆی ئەوەیکە "محەمەد جەواد زەریف" بەشێوەی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بۆ ڕێبەری کۆماری ئیسلامی کار دەکا و نوێنەری ئەوە، گەمارۆی دەخرێتە سەر دۆناڵد ترامپ پێشتربە دەرکردنی فەرمانێک گەمارۆی خستە سەر خامنەیی و نووسینگەکەی کە بەپێ ئەم فەرمانە گەمارۆ خستنە سەر کەسانی پەیوەندیدار لەگەڵ ڕێبەری کۆماری ئیسلامی یان نووسینگەکەی ڕێگەپێدراوە هەروەها بەرپرسێکی باڵای دەوڵەتی ئەمریکا لەم بارەوە بەڕۆیتێرزی گوتووە: کە ویلایەتە یەکگرتووەکان، لە ئەگەری دانوستان لەگەڵ ئێران، زەریف وەک لایەنی سەرەکی دانوسان نابینێت و دەیهەوێ لەگەڵ کەسێک پەیوەندی ببێ کە ڕۆڵی ڕوون و سەرەکی لە بڕیار و سیاسەتگوزاری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە هەرلەو پەیوەندییەدا مایک پۆمپئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە توویتێکدا "محەمەد جەواد زەریف "ی وەک پاساوکەری سیاسەتەکانی ڕژێمی ئێران نێودێڕ کرد.