کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕوونیی چاڕەنووسی دوو لاوی مەریوانی

21:43 - 12 گەلاوێژ 2719

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییە خۆجێییەکان، دوو لاوی کورد بە ناوەکانی "شاهۆ ئەختەرکاوان و حەمدی ئەختەرکاوان"، پاش بانگکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان، دەسبەسەر کراون. ڕۆژی یەکشەممە، ٢٣ی پووشپەڕی ٩٨ی هەتاوی، حەمدی ئەختەرکاوان خەڵکی گوندی "بڵبەر" لە ناوچەی هەورامان و دانیشتووی شاری مەریوان، پاش بانگکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەسبەسەر و لە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە. شاهۆ ئەختەرکاوان حەتووی ڕابردوو بانگی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان و دواتر دەسبەسەر کرابوو. ئەم دوو لاوە مەریوانییە پاش دەسبەسەرکردنیان، بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی شاری سنە، کراون. بە پێی ڕاپۆڕتی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان له سەرەتای ساڵی 98ی هەتاوی ڕۆژ نییە کەسێک بانگی ناوەندە ئەمنییەکان نەکرابێ.