کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێداگریی ئەمریکا لەهەمبەر گوشاری زۆرتر بۆ سەر ڕێژیمی ئێران

21:58 - 12 گەلاوێژ 2719

جان بۆڵتن ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە توویتێکدا ڕایگەیاند کە ئەمریکا سوورە لەسەر گوشارەکان بۆ سەر ڕێژیمی ئاخوندەکانی ئێران. بۆڵتن هەروەها هاوکات لە گەڵ ئەوەیکە خۆشحاڵی خۆی بە نیسبەت گەمارۆ خستنەسەر جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی دەربڕی گوتی : ئەمریکا لە گوشارەکانی بۆ سەر ڕێژیمی ئێران پاشگەز نابێتەوە، ڕێژیمی ئاخوندەکان ڕێژیمێکی فاسد و شەڕخواز و ئاژاوەگێڕە و ڕێژیمێک کە دیپلۆماسییەکەشی بێجگە درۆ هیچی دیکە نییە و لە گەڵ خەڵکی ئێرانیش بە شێوەیەکی نەشیاو، هەڵسوکەوت دەکات و ڕەفتاری سەرکوتک و چەوساندنەوەی لە گەڵ خەڵکەکەی خۆیدا هەیە. شایەنی باسە کە بۆڵتن یەکێک لەو بەرپرسانەی ئەمریکایە کە ڕوانینێکی توندتری هەمبەر کۆماری ئیسلامی هەیە و لەگەڵ وەشاندنی گورزی سەربازی لە ڕێژیمی ئێرانە. هەر بۆیە جەواد زەریف لە ڕاگەیێندراوەکانیدا سەبارەت بە لە گەمارۆ کەوتنی وتی: هیچ چارەسەرێک بۆ ئەمریکا نەماوەتەوە کە ئێران لە دەست گەیشتن بە ئامانجەکانی دوا بخات و گەمارۆکان چوونەتە قۆناغی سێهەمەوە و ئەجارە ئێمەش توندتر لە پێشوو پێداگرتر دەبین لەسەر بڕيارەکانمان. ئەوە لە حاڵیکدایە کە ئەمریکا جەواد زەریفی بە نوێنەری عەلی خامنەیی ناودێر کردووە و وەزارەتی خەزانەداریی ئەمریکا داراییەکانی بلۆکە کەردووە و وەزارەتی بەرگریی ئەمریکاش پێوەندیی کاربەدەستانی ئەمریکایی لەگەڵ زەریفی قەدەغە کردووە. هەر لەو پێوەندییەدا حەسەن ڕووحانی سەرۆک کۆماری ئێران سەبارەت بە دۆخی زیریف وتی: ئەو کارەی ئەمریکا منداڵانەیە و هیچ ناتوانێ بکات. بەڵام بە پێچەوانەی قسەکانی ڕووحانییەوە، ئەمریکا تائێستا گەمارۆی خستووەتە سەر عەلی خامنەیی و بەرهەمە نەوتییەکان و بەرهەمە پۆڵاییەکان و هەروەها سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی خستووەتە نێو لیستی تێرۆرەوە و ئەو قسەیەی ڕووحانی لە پەشێوی و شێواوی خۆی دایە چوونکە گەر کارێکی پێ نەکرایە ئەمریکا ئەو هەموو گەمارۆیەی نەدەخستە سەر کۆماری ئیسلامی و ڕێژیمی ئاخووندی.