کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی‌دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکرات لە مەهاباد

16:23 - 14 گەلاوێژ 2719

بەپێی هەواڵێک کە لە شاری مەهابادەوە بە دەستمان گەیشتووە، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١١ی گەلاوێژ پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکرات بەناوی، مەلا عەبدوڵڵای مستەفازادە (عەبباسی) لە تەمەنی ٩٧ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە و بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کردووە. ناوبراو لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێرانەوە لەگەڵ دوو کوڕی خۆی بوونەتە پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات و، تا ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی لە خەباتی نەتەوایەتیدا بەشداربوونە و دواتر مەلا عەبدوڵڵا و یەکێک لە کوڕەکانی بەناوی خدر، لەسەر ئیجازەی حیزب گەڕاونەتەوە بۆ ناوخۆ. شایانی باسە کە مەلا عەبدوڵڵا باوکی شەهیدێکی گەلەکەمانە بەناوی عومەرمستەفا‌زادە کە لەگەڵ حیزب ماوەتەوە و دواتر لە شەڕی دژبە داگیرکەرانی کوردستاندا لە ساڵی ١٣٧٠ی هەتاویدا شەهید بووە. مەلا عەبدوڵڵا ئەندامێکی دڵسۆز و لێهاتووی حیزب بووە و هەمووکات ماڵ و شوێنی ژیانی پەناگە و شوێنی مانەوەی پێشمەرگە بووە و خزمەتێکی زۆری بە گەل و نەتەوەکەی کردووە. ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی سەرجەم بنەماڵەی شەهیدان و بەتایبەت بنەماڵەی مەلا عەبدوڵڵا و بنەماڵەکانی ڕەستگار و مستەفازادە و هەموو کەسوکاریان دەکات و هیوای سەربەرزیان بۆ دەخوازێ.