کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دزینی کەشتییەکی دیکە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە

05:38 - 15 گەلاوێژ 2719

کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاوی کردەوە کە دەستیان بەسەر نەوتهەڵگرێک لە نزیکی کەنداو گرتووە کە هی عێراق بووە. لە دوای ئاشکرابوونی دزینی نەوتهەڵگرەکەی عێراق لە لایەن سپای پاسدارانەوە، عێراق ڕەتی کردەوە کە هی ئەوان بێت عێراق: ئەو کەشتییەی کە سپای پاسداران دەستی بەسەرداگرتووە هی وەزارەتی نەوتی عێراق نییە. بەپێ ڕاپۆرتی تلویزیونی ئەلسوومرییە، عاسم جەهاد گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق، دوێنێ شەو ڕایگەیاندووە کە ئەو کەشتییەی کە لەلایەن سپای پاسدارانەوە دەستی بەسەر داگیراوە هیچ جۆرە پەیوەندییەکی بە وەزارەتی نەوتی عێراقەوە نییە و لە گەڵ ئێمە کار ناکا. شایەنی باسە کە دوای ڕاگرتنی کەشتییەکی کۆماری ئیسلامی لە لایەن بریتانیاوە لە جەبەلوتارێق، کۆماری ئیسلامی لە کەنداو دەستی داوەتە دزینی کەشتییە بارهەڵگرەکانی وڵاتانی دیکە و لەوانە دووکەشتی بریتانیایی کە یەک لەوانی دوای ماوەیەک ئازاد کرد و، لەم ڕۆژانەشداکەشتییەکی ئێراقی کە دوای ئەم هەوڵانەی کۆماری ئیسلامی بۆ ئاژاوە نانەوە لە کەنداو ئەمریکا وشەست وڵاتی دیکە خەریکی دروستکردنی هاوپەیمانەتییەکی دەریایی هەمبەر سەرەڕۆییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانن.