کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییەکان لە ئێران

05:45 - 15 گەلاوێژ 2719

لانیکەم ٤ کۆبوونەوە و ناڕەزایەتی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی گەلاوێژی ٩٨ی هەتاوی کۆمەڵێک لە ڕاهێنەرانی پێش سەرەتایی پارێزگای خووزستان لە بەر ئیدارەی پەروەردە وبارهێنانی ئەو پارێزگایەدا و بەشێک لە مامۆستایانی نافەرمیی سەراسەری ئێران لە بەر ئیدارەی پەروەردەو بارهێنانی تاران، کۆماڵێک لە کرێکارانی کونتورسازی قەزوێن لە بەر ئیدارەی پارێزگا و دادگای ئەو شارەدا و هەروەها بەشێک لە شۆفێر ئوتووبووسەکان لە تاران بۆ نیشاندانی ناڕەزایەتی هەمبەر پێڕانەگەیشتنی داواکارییەکانیان کۆبوونەوە بەپێ هەواڵی هەواڵدەری هێرانا ،ڕۆژی ١٣ی گەلاوێژی ٩٨ی هەتاوی کۆمەڵێک لە ڕاهێنەرانی پێش قۆناغی سەرەتایی خووزستان لە ناڕەزایەتی بە بارودۆخی دامەزراندنی خۆیان لە بەر ئیدارەی پەروەردەو بارهێنانی ئەو پارێزگایەدا کۆبوونەوە و خوازیاری دامەزراندنی فەرمی بوون و ڕایانگەیاند کە لە گەڵ ئەوەیدا کەمەجلسی شۆرای ئیسلامی ئێران دامەزراندنی ٣٢هەزار مامۆستای نافەرمی پەسەند کردووە بەڵام هیچ هەواڵێک لە دامەزراندنی فەرمی نییە. هەروەها مامۆستایانی نافەرمی سەراسەری ئێران هەر بەو مەبەستەوە لە تاران و بە ناڕەزایەتی دەربڕین بە ناڕوونی چارەنووسی دامەزراندنیان کۆبوونەوە. ئەم کەسگەلە ساڵانێکە لەشوێنە دوورەدەست و دژوارەکاندا و بە حقۆقی ٦٠٠هەزار تا یەک میلیون تمەنەوە و چەند مانگ دواکەوتنی حەقدەستەکانیان مامۆستایەتی دەکەن و لە دۆخێکی دژواری ئابووری و دەروونیدا دەژین و ئەمە لە حاڵێکدایە کە گرانی و تێچووی ژیان ڕۆژبەڕۆژ لە هەڵکشاندایە کە هیچ بەرپرسێکی ڕێژیمیش ئامادە نەبوو وڵامی داواکاری ئەو مامۆستایانە بداتەوە.