کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە سەتا ٥٠ی زێڕی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەبەرهەم دێ

17:19 - 26 خەرمانان 2719

کانی زێڕی "ساری گوونی" لە شاری قوروەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تەنیا لەسەتا پەنجای زێڕی هەموو ئێرانی لێ بەرهەم دێت، ئەوە جگە لە کانی زێڕی تیکاب کە ئەویش بەشێکی بەرچاو لە کۆی زێری ئێرانی لێ بەرهەم دێت. هەروەها بەرد و کانزاکانی دیکەی ڕۆژهەڵات و سەرچاوە ئاوییەکانی و تەنانەت خاک و خۆڵیشی لە لایەن دەست وپەیوەندییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییەوە بە تاڵان دەبرێت و تەنانەت بواری کارکردن لەو شوێنانەش بە کوردەکان نادرێ و لە شارەکانی دیکەی ئێرانەوە کرێکاریان بۆ دێنن. بڵاوکردنەوەی ئەو ئامارە لە لایەن هەواڵدرییە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە کاتێکدایە کە ڕۆژانە هەواڵی خۆکوژی بە هۆی هەژاری لە ئیلام و کرماشان و شارەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبێتە مانشێت و سەردێری هەواڵی هەواڵدەریی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان. کۆماری ئیسلامی هۆکاری هەژاری و گرانی و بێکری و نەبوونییە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش پێویستە خۆیان بەرپرسیار ببینن لە نەهێشتنی دەسەڵاتی ڕێژیمی ئاخوندی لە کوردستان ،بۆ ئەوەی لە وڵاتێکی دەوڵەمەندی وەکوو ڕۆژهەڵاتی کوردستان چیتر کەس بە هۆی هەژاری خۆی نەکووژێت و کەس بە تاوانی بژیوی ژیان لە سنوورەکان نەکەوێتە بەر دەسڕێژی چەکی بەکرێگیراوانی ڕیژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران.