کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاوێکی کورد خەڵاتێکی جیهانی بەدەسهێنا

17:43 - 28 خەرمانان 2719

لاوێکی خەڵکی داڵاهۆ خەڵاتی زێوی جیهانیی وەزنە هەڵگری بەدەست هێنا. حافز قەشقایی خەڵکی داڵاهۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان توانی لە بەشی دوو جووڵەى کێش هەڵگری (وزنەبرداری)، خەڵاتی زێوی یارییەکانی جیهانی بە دەست بێنێت. شایانی باسە کە وەرزشوانە کوردەکان سەرەڕای نەبوونی ئیمکانات و کەرەسەی پێویستی وەرزشی و تەنانەت کەوتنە بەر غەزەبی دووچاوەکێ لە لایەن بەرپرسانەوە، بە گشتی توانیویانە چ لە ئاستی ئێران و چ لە ئاستی جیهاندا خەڵاتی بەرچاو بەدەسبێنن و لە زۆربەی کاتەکاندا نموونەی ئەخلاق وڕەفتاری وەرزشیش بن. هەر لەو پێوەندییەدا وریا غەفووری ڕاهێنەری تیمی ئیستقلالی تاران بە هۆی پشتگیری لە خەڵک و هەڵوێستی شیاوی مرۆڤدۆستانە کەوتە بەر ڕەخنەی بەرپرسانی ڕێژیم و بە تایبەت سپای پاسداران.