کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەمەش دەڕوا

20:39 - 1 بەفرانبار 2719

چلۆن گەرما و سەهۆڵبەندان هەموو فەوتان، ئەمەش دەڕوا چیام با پڕ ورەی ژین بێ و هەوای هەرمان، ئەمەش دەڕوا مەکۆی سووتان و خەم زۆر هات دڵی شاخی وەکوڵ خستین بەڵام چەرخی زەمان هاڕینی بێ ئامان، ئەمەش دەڕوا زرێبار سووری ئەسرینتە سەرت هەڵبێنە ئەی "دەروێش" بە گڕکانی هەناسانت، گەلێ ئاسان ئەمەش دەڕوا هەوای ناکۆکە سازی من ئەوەندەی شین لە دڵدایە گەلی تەمبوور! چەمەر سوورن لە تاقەوسان، ئەمەش دەڕوا لە گڵکۆی سوورەوە "حافز" بە خوێنی شێعرەوە فەرمووی: بهای بزم آزادیست شراب جان، ئەمەش دەڕوا لە گوڵزاری دڵان زۆر گوڵ وەبەر داسی خەزان کەوتن وڵات وەرزێکی ڕووسوورە بە گوڵدانان، ئەمەش دەڕوا ئەگەر جێژوانی ئازادی لە دڵداران کرا بەربەست بە هێزی عیشق و پچڕانی هەموو بەندان، ئەمەش دەڕوا گەلێ شەوگاری بێدەنگی لەگەڵ زەنگی بەیان ڕۆیین تەمی ڕۆژگاری دڵتەنگی، دەمی هەستان ئەمەش دەڕوا