کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەبن پەتی سێدارەوە

21:13 - 7 رەشەمه 2719

(نامەیەکی شەهید کەریم تووژەڵی لە زیندانەوە بۆ هاوڕێیەکی بەرپرسی حیزب) بە هۆی وەیکە خەڵک زۆر گیرابوون و ش«بەناوی شەهیدانی سورخەڵاتی گەل و بەناوی خۆڕاگرانی شێلگیر و فیداکار بۆ برای زۆر بەڕێز کاک مستەفا، وێڕای سڵاوی گەرم و شۆڕشگێڕانە ساخی و سەرکەوتن و سەرفرازیت ئومێد و هیوای منە و... سڵاو ڕێزم هەیە بۆ بنەماڵە و تەواوی دۆست و ڕەفیق و نزیکان. زۆر دەمێکە لەفکری نووسینی نامەیەکدا بووم بۆ ئەوەی بتوانم لە حاڵ و وەزعی خۆم ئاگادارتان بکەم، چونکە دڵنیام بەدوای گیرانی من و بەنیسبەت بەرخورد و هەڵوێستی من نەوعە نیگەرانیەکتان بووە، بەڵام بە واتای حەقیقی تا ئەو چەند ڕۆژانە، نە مەلاقاتم بووە و نە چووکترین فرسەتم بووە. ئیستا لەو وەزعەدا زۆر لە ترسدا ئەو چەند دێرە دەنووسم و دەینێرمە دەرێ. هەرچەندە ئەو جەریانەی من بەرەوڕووی بوومەوە بەشێکی زۆری دەگێڕمەوە بۆ بێ‌لوتفی و کەمتەرخەمیی ئێوە لەگەڵ مندا بە تایبەت شاهۆی بەڕێز کە نامهەوێ درێژدادڕی بکەم چونکە لە نامەیەکدا بە دووروودرێژی بۆ کاک حەسەنم نووسیوە، بەڵام بەهەرحاڵ بیر و باوەڕی من زۆر لەو بێ‌لوتفیانە بەهێزترە کە بەهیچ جۆر ناتوانن لەسەر بیر و ئیعتقادی من تەئسیری مەنفی‌یان هەبێ، چون لام زۆر موقەدەس و بەڕێزە و هیوادارم وەک هەمیشە تەجروبەکان دووبارە تەجروبە نەکەنەوە. لەسەر شێوەی گیرانەکەم پێویستە عەرزتان بکەم لەمانگیی ٢دا un منیان بانگ کرد و گوتیان دەمانەوێ بەمەبەستی بەڕێ‌کردن، موشکیلەی (خروجی)ت بۆ حەل بکەین. بۆ ئەو مەبەستە منیان برد بۆ ئەمنیەتی مەرکەزی لە ئەنکارا، لەوێ بە پۆلیس مەعەڕەفییان کردم و پێیان گوتم هەر ئەو ئەدرەسەی داوتە هەرکات بەو ئادرەسەی داوتە پۆلیس، ئەگەر پۆلیس لەدوای ناردی بچۆ. دوای مانگێک پۆلیس داوای بینینی کرد و منیش بە نییەتی ئیحتیات کردن لەگەڵ un مەوزوعەکەم باس کرد بە تەلەفوون، گوتیان هیچ نیگەرانیت نەبێ. منیش بە دڵنیایەوە چووم هەر کە گەیشتمە ئەوێ پۆلیس دەستیان بەستم ولە مەرزی ئێران خۆم دیتەوە و هاوار و ڕشوەدان بە هیچ کوێ نەگەیشت. کە بردیانم بۆ مەرز مەئمووری ئێران لەوێ چاوەڕوان بوون و لە مەئموورانی تورکیەیان تەحویل وەرگرتم و یەکسەر بردیانم بۆ «خۆی»یە، پاش چەند ڕۆژ هێشتنەوە و بازجوویی هێنایانم بۆ ئیتلاعاتی ئوستان. لەوێ حاجی قودرەت ئەسلی مەسەلەکەی بۆ باس کردم و گوتی لە پارەوە ئێمە لە تەعقیبی تۆداین، بەخۆشییەوە ئێستا کەوتوویەتە داوی سرویسە ئیتلاعاتییەکانی ئێمە و هیچ کەس نییە تۆ نەجات بدا، حەتا مەلا عەوڵاش، تەنیا خۆتی کە توانای ڕزگار بوونی خۆتت هەیە. بەهەرحاڵ لە سەرەتایەکاندا زۆر ڕێز و ئێحتڕامیان گرتم، منیش لە مەبەستی ئەوان حاڵی بووم. بۆیە تەشریفاتی ڕواڵەتیی ئەوان نەیتوانی من فریو بدات. هەربۆیە پاش چەند ڕۆژان نیعمەتی ئیلاهییان بەسەردا باراندم کە لەباس کردن و گێڕانەوە نایەت. نامهەوێ ئەوەتان بە ڕۆخ بکێشم، تەنیا ئەوەندە نەبێ کە بردیانم بۆ ژێرزەمینێک کە وەک دیوی عەمەلی جەڕاحی دەچوو کە چەند جار لەژێر تەوژمی پرۆژکتۆردا سەریان لەدەزگایەکی بەرقی دام کە ئەو دەزگایە ئینسانی نیوە بێهۆش دەکرد و دەزگای زەبەت گیری پێوەبوو. زۆریان هەوڵ دا، ئەوەی مەبەستیان بوو پێی نەگەیشتن، بۆیە پاش چەند ڕۆژان ڕەوانەی سەردەشتیان کردمەوە و لەوێش پاش سێ مانگ ئازار و ئەشکەنجە و لێدان و بازجوویی ڕەوانەیی بازداشتگای ئیدارەی ئیتلاعاتی مهابادیان کردمەوە. لەو ماوەیەدا کە لە سەردەشت بووم لە ئیدارەی ئیتلاعات زیاتر هیچ کەس لە بوونی من ئاگادار نەبوو و بەشێوەیەکی زۆر مەخفی هێشتبوویانمەوە کە دیارە مەبەستی خۆیان هەبوو. لە سەردەشت بۆ لەڕەسمەبردنی من هەوڵێکی زۆریان دا و پیلان و عەوامفەریبیی زۆریان گیرا بەڵام بەشی ئەوەندەم تەجروبە هەبوو کە لەبەرامبەر ئەشکەنجەی ئەواندا خۆم ڕابگرم و فریوی ئەوان نەخۆم. هەربۆیە کە لەو تاقیکارییانەیان شتی ویستی خۆیان دەست نەکەوت، چەند داوایەکی دیکەیان هێنا گۆڕێ کە بریتی بوون لە لەسەر تەلەفزیۆن قسەکردن، کە ئەوەم ڕەت کردەوە. گوتیان لە نوێژی جومعەدا لە سەردەشت قسە بکە، گوتم توانام نییە. پاشان گوتیان شووڕا و ڕیش سپیی گوندەکانی بڵفەت کۆ دەکەینەوە لە مزگەوتی میراوێ قسەیان بۆ بکە، کە ئەوەش وەڵامی ڕەددی هەبوو. ئاخرین داواکارییان ئەوە بوو کە بەشێوەی نهێنی بمێنمەوە. چەند کەسێکیان لە دۆستانی لای ئێوە بۆ دەستنیشان کردم کە کاریان لەسەر بکەم و بیانکەم بە عوامیلی نفووزی کە ئەوەش هەر وەڵامی ڕەدی هەبوو. دیارە بە ڕواڵەت دەیانگوت ئەگەر یەکێک لەو کارانە بکەی ئێمە ئیمکاناتێکی زۆرت پێ دەدەین و ئازادت دەکەین. بەڵام نییەت و هەدەفی ئەوان زۆر باش لای من ڕوون بوو، بۆیە ئەو داواکارییانە هەر وڵامی ئاوایان پێویست بوو. بەو مەوزەعگیریانەی من زۆر ڕەق و تووڕە بوون. هەربۆیە لەوێ سوێندیان لێ خواردم کە ئەگەر ئەوا بڕۆیە پێش ئێعدامت دەکەین. پاشان هێنایانم بۆ مەهاباد و بردیانم بۆ دادگای ئیتلاعات و پاش چەند ڕۆژان لە دادگایەکی تەشریفاتیدا، حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپاندم. هەرچەندە ئێستا حوکمی ئێعدامم خواردوە بەڵام بۆمن مایەی شانازی و سەربەرزییە، کە بۆماوەی چەند مانگێکە گیراوم و کەسێک لە سیاچاڵەکانی رێژێم نابینم کە بە ئیعترافی من گیرابێ، تەنیا کەسێک نەبێ کە ئەویش لەدادگا هەرچی گوتبووم ڕەتم کردەوە و ئەویش ئازاد بووە. بۆیە لەو بارەیەوە دڵنیاتان دەکەم من ئیعترافم  لەسەر کەسێک نەکردووە کە حوکم بخوات. لەتەواوی ئەو کەسانەی کە لەژێر ئەشکەنجەدا ئیعترافم کردوە چوار پێنج کەسی دۆستی ئێوەیان تێدایە کە ئەوانیش ئەندام نین و بە عینوانی لایەنگریش ماوەیەکی زۆر ئیرتباتیان قەتع ببوو. هەرچەند فشارێکی زۆریان بۆ هێنام بەڵام من هەرگیز ئیجازەم بەخۆم نەدا، چونکە ئەگەر لەباری حیزبییشەوە نەبێ، لە بواری ئەخلاقی و ویژدانیەوە لە مقابیل ئەو کەسانەدا تەعەهودم هەیە و بۆیە ئامادەم و ئامادە دەبم بۆ پاراستنی گیان و مەوجودییەتی ئەوان خۆم بەپەتی سێدارە وە بکەم. دیارە ناوی چەند ماڵێکم گوتوە ئەویش «مەزرایی» زۆری  .نامەردی لەگەڵ کردم و ڕووبەڕوو ئیعترافی لەسەر کردم. هەر بۆیە لەوانەیە هێندێک شت بێ ئەو گوتبێتی، بەڵام لەو کاتە بە حیسابی من تەواو بێ ، هەر چەندە گوزارش و ئیتلاعاتێکی زۆریان لەپەیوەندی لەگەڵ مندا هەبوو، بەڵام من هەموویانم ڕەت کردەوە. بۆیە جارێکی دیکەش ئێوە و هەموو دۆستان دڵنیا دەکەم کە من ئێعترافم لەسەر کەس نەکردوە کە بەڕاستی حیزبی بێ و حوکم بخوات. ئەسلەن چەند کەسێکیان تێدان دەست و پێوەندی خۆیانن. هەر بۆیە خەبەرم هەیە کە چەند کەسێک هەڵاتوون کە من بە هیچ جۆر ئیعتیرافم لەسەر نەکردوون. لەوانەیە ڕیژێم هەڵلا وهەنگامێکی زۆری ساز کردبێ. بەڵام داوام ئەوەیە لەمەو بەدوا ئەگەر کەسێک یان کەسانێک لەو بارەیەوە نیگەرانییان هەبوو بەتەواوی دڵنیایان بکەن. بەڵام هەرچەند حەقیقەتێکی تاڵیش بێ لەڕاستیدا ئیتلاعات لە جەریانی هەندێک مەسەلەدا بوون کە تا من لەوێ بووم کادرەکانیش لە جەریاندا نەبوون، هەربۆیە هەرچەندە من تازە ئیعدامم خواردوە بەڵام بۆ ئەوەی جانبی ئیحتیاتمان گرتبێ داوام ئەوەیە کە ئەو نووسراوە نەکەوێتە سەر زار و زمانان و ئەو مەسەلانەی باسم کردوون نەبنە شابەیتی محافلی ئەوێ. من جەنابتم بە مناسب زانی بۆ ئەوەی لەو جەریانەت ئاگادار بکەم. دیارە ئەوانەی پارەکە گیرابوون ئیعترافی زۆریان لەسەر من کردبوو کە هەم ئیعترافی ئەوان، هەم «مەزرایی» شتەکەیان زیاتر لەمن خراپ کرد. لە کۆتاییدا با بڵێم کە شاروێرانیش لەلای منە و بەیەکەوە لە زیندانی مهاباد داین. شایەد فرسەتی زۆر باش بێ بۆ ئەوەی ماڵاواییتان لێ بکەم وگەردەن ئازایەتیتان لێ وەربگرم، کە هیوادارم گەردنم ئازاد بکەن و گەردنی هەموولایەکتان ئازاد بێت.   زیندانی مەهاباد کەریم ١٥/٨/٧٧»