کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لێرە دەژین ئێمە!!!!

02:25 - 25 بانەمەڕ 2720

ئێمە لێرە، چاوەکانمان پڕن لە چاوەڕوانی. ھەڵمی سەر پەنجەرەی ڕۆحمان لە بارانی سەوز سەوزی قەتیس ماو!!! لێرە دەژین ئێمە ئێرەی پڕ لە وێرانیی ڕۆح، لە خاچ‌درانی بەھاکانی مرۆڤ. چ وێرانە ئەم ئێوارە، کاتێ ئاوا دەبێ نیگا لە غوربەتییەکی مات و لاشە لە گۆڕستانێکی سامناک دەچێ. لێرەبوون تەمەن دەبا و وردە پێکەنینی مانەوە، دەخاتە سەر تابووتی مردن. ئێمە لێرە لەژێر سێبەری درێژترین تاسە و جوانترین خەیاڵدا، ملوانکەی یاد دەکەینە گەردنی ساڵ، گوڵی ساڵێکی تر دەدەین لە یەخەی کراسی تەمەن، لێرە دەژین ئێمە تاقەتمان چوو لە دووبارە بوونەوەی شێعری قژ ئاڵۆز و، لە ئاوڕدانەوەی بێ‌ھوودە، لە تارمایی ترس!!!! لێرە دەژین لێرە دەمرین بۆ مانەوەی ئەم چیرۆکە!!!!!