کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تاقەدار

01:27 - 11 جۆزەردان 2720

هۆ، تاقەداری نیشتمانەکەم به داره-مه یتی ڕه نگ سوور چه شنی باڵندەی تیژفڕ لوور ده بیته وه نێو بێدەنگییەکانم چه شنی هه‌وره برووسکه له هه ناومدا، ئامادەی گڕم و هۆرین زوڵاڵ، زوڵاڵ له ناخمدا کانیاوێک ئەڕژێته نێو مەودای ئەبەدییەتەوه تاقەداری نیشتمانەکەم شەپۆل، شەپۆل ئاوەکانی "جانداران" و "داش-ته مر" ده ڕژێنه داوێنت سەرڕێژ و تژییت ئەکەن لەبەرچاوڕوونی داهاتوو دواجار، له غوربەته وه، ده ڕوانمه باڵای شه نگ و لاولاوت هۆ، تاقەدار پیرەداری چاکی پیرێ ئاخۆ، بڵێی له زه مه نی بێ کۆتایی "زه روان"دا هه میسان سوکنایی بدۆزمه وه لەژێر ئارامی سێبه رتدا...!