کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تۆ نەمری و لە دڵمان دای

03:09 - 18 گەلاوێژ 2720

بە بۆنەی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین و برا گەورەی دڵسۆز، کاک جەلیلی گادانییەوە   لە فێرگەی کوردایەتیدا، تۆ سیمبولی نەوەســـــــــــــتان بووی لە شەوی ناهومێدیدا، گڕی خــــــەبات و هەستـــــــــــــان بووی فێرت کردین خۆڕاگر بین، لە دۆخی قورس و ئاســـــــــــتەمدا ڕات‌هێناین قەت چۆک ‌دانەدەین، لە هەمبەر تەوژمی خەمدا   خولقت، مەشرەف‌خۆشیت، قسەت، چلـــچرای کۆڕی یاران بوون ڕاپەڕ، هەوڵ، پشوودرێژیت، دڕووی جــــەرگی نەیـــاران بوون دەدرەوشاوە دە سیماتدا، ئەوینــــــی ڕزگـــــــــــــــــاریی وڵات وەفا و پاکی و ڕاستگۆییت، وانەن بۆ خوێنــــــــدنگەی خەبات بە جەستەش بەجێمان ‌بێڵی، لەگەڵمـــــــــــــــانی و تــــۆ نامری ئەوجار لە بیرماندا دەژی و لە دڵماندا جــــــــــێگە دەگری   ٦/٨/٢٠٢٠