کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

“شیلانی شەڕگە”(کۆمەڵە شێعر)

00:35 - 25 گەلاوێژ 2720

لە نووسینی: قادر وریا
کۆمەڵە شێعری “شیلانی شەڕگە”، ناوی بەرهەمە شێعرییەکانی تێکۆشەرێکی کوردە کە زیاتر وەک نووسەر ناسراوە تا شاعیر. زۆر کەمن ئەوانەی دەزانن ئەو کەسە لە سەردەمی نەوجەوانی و سەرەتای لاوەتی‌دا، شێعری زۆری نووسیوە و هێندێکیشیانی لە کۆڕ و کۆبوونەوەی ئەدەبی و ڕادیۆ و گۆڤار و بڵاوکراوەکانی ساڵانی دوای سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران‌دا، بڵاو کردوونەوە. خاوەنی کۆمەڵە شێعری “شیلانی شەڕگە” قادر وریایە. ئەو، لەم دوایانەدا بەرهەمە شێعڕییەکانی خۆی لە توێی کتێبێک  لە ژێر ناوی “شیلانی شەڕگە”دا، بۆ چاپ و بڵاوبوونەوە ئامادەکردوە.  وریا، لە پێشەکییەک دا کە بۆ ئەم کۆمەڵە شێعرەی نووسیوە، ئەم کتێبەی خۆی “پێشکەش بە یادی ٧٥ساڵەی دامەزرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان کردوە؛ حیزبێک کە ٤١ساڵی بێ پسانەوە لە تەمەنی ٥٧ ساڵەی خۆی بۆ خزمەتی ڕێبازەکەی و ئامانجەکانی تەرخان کردوە.” “شێلانی شەڕگە” ١٢٠ لاپەڕەیە. لە پێشەکییەک، زیاتر لە ٤٠دەقی شێعریی جۆراوجۆر و، تێکستێکی شانۆیی کە بە شێعر نووسراوە، پێک هاتوە. فایلی PDF”شێلانی شەڕگە”ئەم کتێبە دەدرێتە کتێبخانە ئەلکترۆنیەکان.