کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

میراتی قازی

03:21 - 25 گەلاوێژ 2720

چرات نەکوژایەوە، حەفتاوپێنج وەرزت بڕی و ماوی
لە گەڵ وەستان و ماندووبوون و دەسبەردان نەگونجاوی   لە دەریای شۆڕشێک دا گەمییەکەت دێت و دەچێ، دایم شەپۆلی توندی سەرشێت لێ‌دەدەن، ئەمــــــما نەخنکاوی   هەوا تەم‌گرتوە، دەریا هەژاو، ســــــــــــەرمەنزڵیش دوورە ئەتۆ ڕێی خۆت دەپێوی و قەت لە تۆفانیــــش نەترساوی   لە نەردێنی سیاسەت دا گەڵێک جار شــــــەشدەرت گیرا بەڵام دەرچووی و تێ‌هەڵچوویەوە و ئاخــــــری نەدۆڕاوی   لە گەڵ ترس و گومان و ناهومـــــــــــێدی دیارە بێـــگانەی کە تۆ میراتی قازیی، بۆ نەوەی ئەمــــــــــــڕۆ بەجێ‌ماوی