کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نامیلکەی(مامەگیان؛ تۆ لە ئیرادەی گەلدا دەژی)

20:13 - 6 خەرمانان 2720

تایبەت بە ماڵئاوایی سیاسەتمەدار، کەسایەتیی دیاری سیاسیی کورد و تێکۆشەری دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی سیاسیی کورد هاوڕێی تێکۆشەر جەلیل گادانی کە بەهۆی نەخۆشی وایرۆسی کۆرۆنا پاش یەک حەوتوو بەربەرەکانی لە رێکەوتی؛ ١٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ی کوردی = ٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٠ زایینی لە شاری سلێمانی هەرێمی کوردستان بەیکجاری بنەماڵەکەی و هاوڕێیان و دۆستانی بەجێ هێشت. ئەم مەرگ و کۆچە هەموو هاوڕییان و دۆستان و بنەماڵەکەی بە گشتی و گەلی کورد بە تایبەتی تووشی خەم پەژار کرد. بەداخەوە ئەم مەرگە ناوادەیە نەیهشت ئاواتە لە میژینەوە و پیرۆزەکەی هاوڕێ جەلیل گادانی کە سەربەخۆی بۆ کوردستان بوو بەچاوی خۆی ببینێ و بەم شێوەیە ئەم ئومێدو ئاواتە ئاوا دەگەڵ خۆی بباتە ژێر گل. رووحی شادو رێگای خەبات و بەرخۆدانی پڕ ڕێبوار بێت. ئەم نامیلکەیە ٤١٤ لاپەڕەیە.