کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەمشەو

05:32 - 5 خەزەڵوەر 2720

(ئەمشەو) میوانێک دەبم لە جنسی پەشمەک و لە سیحری باران میوانێک لەگەڵ خۆیدا هەموو دالێک بسپێرێ بە لێوێک کە مەدلوولترە لە حەزە ئاشیفتەترە لە وجوود. میوانێک بە تامی ماچ و ئاڵوودە لە ترس خەیاڵتر لە یەقینی ئەو مەودایانەی دووری پەی پێ نەبردوون، میوانێ سەراپای بۆ پێکەنینێک و بۆ وجوودی سڵاوێک گریان پڕە لە ئاونگی سەر پەڕەی دڵی تۆش خەیاڵتر لە دانیشتن و بڤەکردنی هەموو شت تا سووتانی میوان لە پەیڤی یاردا. میوانێک تا ڕژانی خەیاڵ و کۆکردنەوەی وجوود بەدیار تێکشکاندنی شەرمەوە میوانێ لە یادەوری تۆدا ماچێکی شیرین و تۆ لە یادەوەری میواندا یەقینێکی پەمەیی.