کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ژوورێکی پڕ لە خەیاڵ

16:27 - 12 خەزەڵوەر 2720

لە ژوورێکی پڕ لە خەیاڵ لە شارێکی تەمگرتووی پڕ لە ژان، ملوانکەی گەردنی شەوێکی شکاوی پاییز دەھۆنمەوە! بەیادی تۆ ئەم جارەیان بەدەم شێعرێکی پڕ لە نووری چاوەکانت، نەرم نەرم تاسەی ئازادی دڵی تۆ دەدۆزمەوە! تۆ خوڵقاوی دەشتی خەم و مەملەکەتی چاوەڕوانی کاروانی ڕێی بەرخودان بووی، ھەرچیت دەکرد ھەرچیت دەگوت باڵی ئەوانت ھەڵدەگرت! دەتدا لە شانی پڕ خەیاڵی بێمرادیی نیشتیمانی پڕ قوربانی. تۆ لە شاردا گڕت دەگرت! ڕوحت لەناو چیا و ژانی ئەم خاکەدا چرۆی دەگرت. تۆ لەوێ بووی، لەوێ بوون شوێن پێکانت! دەنگ و قاقای سەوزی شێعرەکانت لەناو دڵی پڕ لە ژانی ئازادیدا باڵیان دەگرت تۆ نامری وزەی شێعرو دەنگی نەرمی چاوەکانت بۆ ھەمیشە دەمێننەوە.