کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نامێلکەی (یەڵدا خوێناویی قەڵای دێموکرات)

16:31 - 6 بەفرانبار 2720

نامێلکەی (یەڵدا خوێناویی قەڵای دێموکرات) شەوی ٢٠ لەسەر ٢١ی دێسەمبەری ٢٠١٦ی زایینی دوابەداوی بڵاوبوونەوەی هەواڵی رووداوی تێرۆریستی بەردەم قەڵای دێموکرات و شەهید و بریندار کردنی چەند پێشمەرگەی حدک دوو پێشمەرگەی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، شەپۆلێکی هاوخەمیی و ئیدانە کردنی ئەو کردەوە تێرۆریستییە وەڕێکەوت. بەشێکی بەرچاو لە لایەن و رێکخراوە سیاسییەکانی کوردستان و کەسایەتییەکان هەر چوار پارچەی کوردستان. و بەڕێوە بردنی کۆریاد و خۆپیشاندان لە دەرەوەی وڵات و هاودەری لە ناوخۆی وڵات وێڕای سەرەخۆشی کردن و ئیدانەکردنی ئەو کردەوە تێرۆریستییە، خوازیاری ئەوە بوون کە لە زووترین کاتدا بەدواچوونی بۆ بکرێ و بکەران و دەستوپێوەندییەکانی ئەو کردەوە بە ڕای گشتیی بناسرێن و شەرمەزار بکرێن.