کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی "سیاسیی – تەشکیلاتیی" بۆ سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان

19:53 - 7 رەشەمه 2720

کۆبوونەوەی تەشکیلاتیی بەڕێز خالید عەزیزی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەگەل بەشێک لە کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەڕێوەچوو. ڕۆژی ٥شەممە ٧ی ڕەشەممەی ٩٩ی هەتاوی، خالید عەزیزی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، کۆبوونەوەیەکیی سیاسیی تەشکیلاتیی بۆ بەشێک لە کادر وپێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە یەکێک لە بنکەکانی حیزب پێکهێنا. کۆبوونەوەکە بە ساتێک بێدەنگیی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستیپێکرد و دواتر سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بەهەڵسەنگاندنی بارودۆخی جیهان، ناوچەکە، ئێران، کوردستان و هەروەها حیزبی دێموکرات و پیلانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دژی بزووتنەوە و خەڵکی کوردستان، باسێکی پێشکەشی بەشدارانی کۆبوونەوەکە کرد. کاک خالید بە ئاماژە بە داڕمانی ئابووری وڵاتی ئێران و گەمارۆنێونەتەوەییەکان بۆ سەر ئەو ڕێژیمە وتی: لە ئیستادا کە ڕێژیمی ئێران لە دنیای دەرەوەدا بە ڕێژیمێکی دیکتاتۆر و دژە مافی مرۆڤ ناسێندراوە، ڕوبەڕووی کێشەگەلێکی زۆر لە نێوخۆی ئێران بووەتەوە و بە کوشتن، سەرکوت وئازار وئەشکەنجەی خەڵکی بێدەرەتان و هەژاری ئێران و بە تایبەتی لە درێژەی ڕەشبگیرییەکانی ئەم دواییانەی کوردستاندا، دەیهەوێت بۆ مانەوەی رێژیمی ئێران لە هەموو پیلانێک بە دژی نەیارانی خۆی لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵات کەڵک وەربگرێ و بەردەوام و بە پیلانی جۆراوجۆری میدیایی و کۆمەڵایەتی و سیاسی و فەرهەنگیی هێرش دەکاتە سەر خەڵکی کوردستان. بەشی کۆتایی باسەکەی کاک خالید عەزیزی، تەرخان کرابوو بۆ پرسی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان و کاک خالید لەم پێوەندییەدا وتی: یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان پێویستییەکی مێژووییە و ویستی کۆمەڵانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و ئێمە وەکوو حیزبی دێموکراتی کوردستان هەموو هەوڵێکی خۆمان بۆ سەریەکخستنەوەی دێموکراتەکان و یەکڕیزیی نێوماڵی کورد وەگەڕ دەخەین.