کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی هاوخەمیی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ دوکتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق

20:46 - 6 بانەمەڕ 2721

بەڕێز کاک دوکتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆک‌کۆماری عێراق
وێڕای سڵاو،
بەبۆنەی کارەساتی ئاگرکەوتنەوەی نەخۆشخانەی "ابن خطیب" کە لە ٢٤ی ئاوریلی ٢٠٢١ی زایینی ڕوویدا و گیان لەدەستدانی ٨٢ کەس و برینداربوونی زیاتر لە ١٠٠ کەسی دیکەی لێکەوتەوە کە بەشی زۆریان بۆ چارەسەری نەخۆشیی کۆرۆنا لەو نەخۆشخانەیە خەوێندرابوون، لەلایەن دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و حکوومەتی عێراق و بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییەکان دەکەین. سێبووری بۆ کەسوکاری گیان‌لەدەستچوان و ساغی و تەندروستی بۆ بریندارەکان بە ئاوات دەخوازین.
لەگەڵ ڕێزم
خالید عەزیزی
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
26/04/2021