کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی ناردنی هێز و چەکوچۆڵی قورس بۆ سنوورەکانی کوردستان لەلایەن سپای پاسدارانەوە

15:18 - 30 بانەمەڕ 2721

سپای تێرۆریستی پاسداران ماوەی چەند ڕۆژێکە لە شارە کوردستانییەکانەوە هێز و چەکوچۆڵی قورس و سووک ڕەوانەی سنوورەکانی کوردستان دەکا. بەپیی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سپای داگیرکەری پاسدران لە شارەکانی مەهاباد، بۆکان، سەردەشت، شنۆ و پیرانشار هێز و چەکوچۆڵی قورس و سووک و تەواوی کەرەستەکانی شەڕیان گواستۆتەوە بۆ ناوچە سنوورییەکانی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان. بەپێی زانیارییەکان، ئەو هێزەی سپای تێرۆریستی پاسداران بەرەو ئەو شوێنانە کە پێیانوایە لەو شوێنانە هێزی پیشمەرگەی کوردستانی لێیە و بە مەبەستی شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ پێشمەرگە ئەو هێز و چەکوچۆڵەی گواستۆتەوە بۆ ئەو سنوورانە و یەک لەو شوێنانەی کە ئاماژەی پێکراوە شاخی هەڵگوردە و بەتەمایەوە لەوێ هێزی چەکدار جێگیر بکا.