کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی حیزب لە لە شاری سەقز

15:35 - 30 بانەمەڕ 2721

دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ناوی "خاتوون تاوسی" دایکی شەهید "خەدیجە سەمائی" لە شاری سەقز بەهۆی نەخۆشیی و هەڵکشانی تەمەنەوە، ماڵاوایی لە ژیان کرد. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کردستان، لەماوەی ڕۆژانی رابردوودا، دایە "خاتوون تاوسی" دایکی "خەدیجە سەمائی" شەهیدی ڕێگای ڕزگاری کورد و کوردستان بەهۆی نەخۆشی و هەڵکشانی تەمەنەوە لە شاری سەقز بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە ژیان کرد. شەهید "خەدیجە سەمائی" ئەندامی حیزبی دێموکرات بوو کە لە شاری سەقز بە شێوەی نهێنیی کار و چالاکی دەکرد، لە ساڵی ١٣٦٣ی هەتاوی، دوای ئەوەیکە ئاشکرابوو پاش لێدان و ئەشکەنجەدانێکی زۆر، لە لایەن ڕێژیمی داگیرکەر و تێرۆریستیەوە لە سێدارە درا. لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردساتەنەوە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی دایە خاتوون تاوسی و هەموو کەسوکاری شەهید خەدیجە دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.