کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

موژگان کاووسی زیندانی سیاسیی کورد مانی لە خواردن گرت

15:45 - 30 بانەمەڕ 2721

موژگان کاووسی ژنە زیندانیی سیاسیی کورد بەهۆی وڵامنەدانەوە بە داواکانی لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیم و هەلسوکەوتی بەرپرسانی زیندان لەگەڵ بەندکراوان، لە بەندیخانەی ئێڤین مانی لە خواردن گرتووە. موژگان کاووسی نووسەری کورد بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی بەندکرانەکەی لە بەندیخانەی ئێڤین لە تاران ڕاگیراوە، بەهۆی هەڵسووکەوتی بەرپرسانی ڕێژیم لەگەڵ زیندانیانی سیاسی و پێنەدانی مەرەخەسی و وڵامنەدانەوەی داواکارییەکانیان لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە، لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی بانەمەڕ مانی لە خواردن گرتووە. یەکێک لە نزیکانی موژگان کاووسی دەڵێ: لە کاتێکدا کە ناوبراو نیوەی حوکمەکەی تێپەڕاندووە مانی لە خواردن گرتووە. موژگان کاووسی پێشتریش لە خەرمانانی ٩٩ی هەتاویش مانی لە خواردن گرتبوو کە بەهۆی ئەو مانگرتنە باری تەندروستیی ناوبراو کەوتبۆە مەترسییەوە و ئێستاش نیگەرانی دۆخی تەندرووستیی ئەون. موژگان کاووسی ڕۆژی ٢٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٨ی هەتاوی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە لە ماڵەکەی خۆی دەسبەسەر کرابوو و پاش تەواوبوونی قۆناغی لێپرسینەوەکەی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتیی ئازاد کرا.