کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مانۆڕی سەربازیی هێزەکانی رێژیمی ئێران خەسارێکی زۆری بە ژێنگەی نەغەدە گەیاندووە

16:21 - 2 جۆزەردان 2721

بەهۆی مانۆڕی سەربازیی ‌هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ٦ هێکتار لە تاڵاوی "گۆلی سندووس" ئاگری گرتووە. بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاونیوز، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا و لەئاکامی مانۆڕی سەربازیی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تاڵاوی گۆلی "سندووس" (شامی مەمێند) ٦ هێکتار لەم قۆپییە ئاگری گرتووە. بەرپرسی ئیدارەی پاراستنی ژینگەی نەغەدە، وێڕای پشتڕاست‌کردنەوەی ئەم هەواڵە ڕایگەیاند: مانۆڕی سەربازیی دەبێ لەو ناوچانە بەڕێوەبچن کە کەمترین خەسارەت و زیان بە شوێنەکە بگەیێنێت. تاڵاوی سندووس نزیک ٣٧٥ هێکتارە کە لە نزیک شارۆچکەی “محەممەدیار”ی سەر بە شاری نەغەدە هەڵکەوتووە و هەموو ساڵێک بە پاساوی جۆراوجۆر لەلایەن هێزە نیزامی و چەکدارەکان بەشێوازی جۆراوجۆر داگیردەکرێ، دەسووتێنرێ و دەشێوێندرێت.