کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تاڵاوی "هەشێڵان" لە مەترسی لەناوچوون دایە

15:52 - 5 جۆزەردان 2721

تالاوی "هەشێڵان" لە پارێزگای کرماشان یەکێک لە گەورەترین تاڵاوەکانی ئەم پارێزگایەیە و ئێستا بەهۆی پێڕانەگەیشتن و گرنگی پێنەدان، لە مەترسی وشکبوون و لەناوچوون دایە. وشکبوونی تاڵاوی "هەشێڵان" لە هەلومەرجێک دایە کە حکومەتی ئێران ئاوی ئەم ناوچە دەگوازێتەوە بۆ شوێنەکانی دیکەی ئێران و ڕێرەوی ڕووبار و چۆمەکان بەڕەو ناوچەکانی دەرەوەی پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەگوازێتەوە. لە درێژەی سیاسەتی کاولکردنی ژینگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە، چوار پارێزگاکەی کوردستان، ڕووبەڕووی مەترسیی دێموگرافی و گۆڕینی جوگرافیا و سەوزایی بووەتەوە. تاڵاوی هەشێڵان لە ئاوایی "هەشێڵان" لە ناوەندی پارێزگای کرماشان دایە و " و لە ناوچەی "ئەلهەیار خانی"یە و پانایییەکەی نزیکە ٤٥٠ کیلۆمەتر سێجایە و دەشتێکی پان و بەرینی لەخۆگرتووە و لە داوێنی کێوەکانی "خوڕێن" و "وەیس" دایە.