کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە دوای بانگ‌کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر کرا

14:58 - 6 جۆزەردان 2721

هاووڵاتییەکی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی دەورووبەری شاری سنە دوای ئەوەی لەلایەن ئیدارە ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگ کرا، دەسبەسەر کرا. بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان "چاونیوز"، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “کەماڵ عەزیزی” خەڵکی گوندی شیان سەر بە شاری سنە دوای ئەوەیکە بانگی ئیدارەی ئیتلاعات کرا، لەلایەن ئەو ناوەندە ئیتلاعاتییەوە دەسبەسەر کراوە. تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکران یان ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو، لە بەردەستدا نییە.