کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕوونی چارەنووسی چوار هاووڵاتیی خەڵکی "نیەر"ـی سنە

15:58 - 11 جۆزەردان 2721

دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە یەک مانگ بەسەر دەسبەسەرکرانی ٤هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "نیەر"ـی سەر بە شاری سنە، ئەو کەسانە هێشتا دەسبەسەرن و چارەنووسیان ناڕوونە. بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوای تێپەڕبوونی یەک مانگ لە دەسبەسەرکرانی چوار هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "نیەر" بە ناوەکانی "پەیام مینبەری، سەریاد مینبەری، کاوە مینبەری و شێرکۆ مینبەری"، ئەو کەسانە تا ئێستاش لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم شاری سنە ڕاگیراون. بەپێی سەرچاوەکان، ئەو چوار هاووڵاتییە پێوەندی تەلەفۆنی زۆر کورتیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان گرتووە و تا ئێستا لە مافی دیتنی بنەماڵەکانیان و هەبوونی پارێزەر بێبەشن. شایانی باسە کە ئەو چوار هاووڵاتیەی خەڵکی گوندی نیەر لە پێوەندی لەگەڵ بەرێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لەو گوندە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراون.