کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هۆشداری کارناسانی ژێئۆپۆلێتیک: کارەساتەکەی عەفرین لە هەرێمی کوردستان خەریکە دووپات دەبێتەوە

15:43 - 13 جۆزەردان 2721

کارناسانی ژێئۆپۆلێتیک لەسەر ئەو باوەڕەن کە بەهۆی بەردەوامیی هێرشی ئەرتەشی تورکیە، کارەساتەکەی عەفرین لە هەرێمی کوردستان خەریکە دووپات دەبێتەوە. ئێلی ئابرامسۆن، کارناسی بواری ژێئۆپۆلێتیک لە ڕێکخراوی ڕاوێژکاریی لورێل، هۆشداریی دا کە تورکیە پیلانی هەیە بۆ ئاوارەکردنی کوردەکان لە هەرێمی کوردستان وەکوو ئەوەی کە لە ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی ڕەگەزیی عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەی برد. هەواڵدەرییەکان باس لەوە دەکەن کە، سوپای تورکیا لە یەک مانگ لەمەوپێشەوە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی دوو ساڵی دوایی خۆی توندتر کردووەتەوە. ئێلی ئابرامسۆن کارناسی پرسی ژێئۆپۆلۆتیک هۆشداریی دا کە تورکیە پلانێکی چەند قۆناخیی بۆ ئاوارە کردنی کوردەکان لە بەشێکی بەرچاو لە باشووری کوردستاندا هەیە. لێکۆڵەری ڕێکخراوی ڕاوێژکاری لۆرێل هۆشداریی دا کە سوپای تورکیە دەیەوێت هەرێمی کوردستان وەکوو عەفرین لە ڕۆژاوای کوردستان پاکتاوی ڕەگەزیی بکات. ئەو کارناسە هەروەها وتوویە کە پاڵپشتی هەمەلایەنە لە هەرێمی کوردستان لە ئاستی نێودەوڵەتی پێویستە و ئەگەر کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بێدەنگ ببێت، کۆمەڵکوژییەکی هاوشێوەی ئەرمەنییەکان بۆ کوردەکانیش دووپات دەبێتەوە.