کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران بۆ شەڕ لەگەڵ پێشمەرگەکانی رۆژهەڵات پەنا بۆ کۆنەجاشەکان دەبات

03:52 - 14 جۆزەردان 2721

کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرجەم جاش و پاسدارە خانەنشینکراوەکان و تەنانەت ئەوانەی کە لە چەند ساڵانی ڕابردوودا دەریکردبوون، بۆ ئامادەکاریی شەڕ لە دژی پێشمەرگەی کوردستان، بانگ دەکاتەوە. هەر لەو چوارچێوەیەدا، سپای پاسدارانی رێژیم لە شاری “سەقز”، جاش و بەکرێگیراوەکانی کۆ کردۆتەوە و فەرمانی پێکردوون کە هەم دەبێ لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداریی بکەن و هەمیش ئەوانەی کە چەکیان داناوە، دیسان دەبێ چەکی خیانەت هەڵگرنەوە. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی ۱۱ی جۆزەردانی ۱٤۰۰ی هەتاوی، سپای پاسدارانی ئێران لە “زائیرسەرای خامنەیی” لە نزیک لە پادگانی “حەنزەلە”ی شاری سەقز، جاش و پاسدار و بەسیج و خۆفرۆشەکانی کۆ کردۆتەوە هۆشداریی پێداون کە دەبێ لە هەڵبژاردنەکاندا بەشدار بن و دەنگ بەو کەسە بدەن کە مافیای خامنەیی و بەرپرسانی سپای تێرۆریستیی پاسداران، قەبووڵیانە. هەروەها لەو کۆبوونەوەیەدا، ئەو جاش و بەکرێگیراوانە لە ئاڵۆزبوونی ناوچەکانی کوردستان ئاگادار کراونەتەوە و پێیان ڕاگەیاندوون کە، لە بەرانبەر چالاکیی پێشمەرگەکانی رۆژهەڵاتدا، پێویستە بەردەوام ئامادەی شەڕ بن.