کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژران و برینداربوونی ۱٥ چالاکی ژینگەپارێزی لە ڕووداوی هاتووچۆدا

16:35 - 14 جۆزەردان 2721

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٤ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا ۱٥ کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا و پاژینی بانە کوژران و بریندار بوون. ئەندامانی گروپی شاخەوانی ئەنجومەنی سەوزی چیا بەمەبەستی هەڵاچوونێکی هاوبەش لەگەڵ گرووپی شاخەوانی ئەنجومەنی ژینگەپارێزی پاژینی بانە بەڕێ کەوتبوون، کە لە نزیکی شاری سەقز تووشی ڕووداوی هاتووچو دەبن و چوار کەسیان گیانیان لە دەست دەدات و یازدە کەسیش بریندار دەبن کە بۆ چارەسەری پزیشکی گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شیفای سەقز. شوعلە قادری و ئارشام ئەزیزی و داوود باخیش و کاوە خەسرەو زادە، ناوی ئەو کەسانەن کە ئەمڕۆ لە ڕووداوی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا.