کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان

15:48 - 17 جۆزەردان 2721

بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی رێژیم لە سنوورەکانی مەریوان و سپای تورکیە لە بەرزاییەکانی شاری ماکۆ دوو هاووڵاتی بریندار بوون. بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، چاونیوز، ڕۆژی یەک‌شەممە ۱۶ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە بەرزاییەکانی گەردەنەی "تەتە" ڕاستەخۆ دەستڕێژییان لە دەستەیەک لە کۆڵبەران کرد و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی "سۆران قادری" تەمەن ۳۵ ساڵ خەڵکی شاری مەریوان بە سەختی بریندار بوو. سۆران قادری، پاش برینداربوونی لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە بۆ چارەسەری پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری مەریوان. لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی شەممە ۱۵ی جۆزەردان، هێزە چەکدارەکانی دەوڵەتی تورکیە لە بەرزاییەکانی شاری ماکۆ ڕاستەوخۆ تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک بە ناوی "یووسف فەرجامی" تەمەن ۱۵ ساڵ خەڵکی گوندی "دێم‌قشڵاق" سەر بە شاری ماکۆ بە توندی بریندار بووە.