کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕوونی چارەنووسی چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی سنە

15:56 - 17 جۆزەردان 2721

دوای تێپەڕینی سێ حەوتوو بە سەر دەسبەسەرکرانی عەلی ئەڵاوەیسی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سنە چارەنووسی هێشتا نادیارە. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سەرەڕای تێپەڕینی سێ حەوتوو لە دەسبەسەر کرانی عەلی ئەڵاوەیسی، چالاکی مەدەنیی ناسراوی خەڵکی سنە، هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە و هەوڵەکانی بنەماڵەکەی لەو پێوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە. یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی ئەڵاوەیسی لەو بارەوە دەڵێ: ناوبراو باوکی منداڵێکی خاوەن پێداویستیی تایبەتە و ناڕوونی چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی، ترس و دڵەڕاوکێی لای بنەماڵەکەی دروست کردووە. عەلی ئەڵاوەیسی ڕۆژی یەکشەممە، ١٩ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر کراوە. جێگای ئاماژەیە کە عەلی ئەڵاوەیسی تەمەن ٤٨ ساڵ ڕۆژی سێشەممە، ٢٣ی پووشپەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە دەسبەسەر و دوای دوو مانگ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.