کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گوشار و هەوڵی هێزەسەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە ئاوایی سارۆقامیشی سنە بۆ بە بەسیجکردنی خەڵکی ئەو ناوچە

14:53 - 20 جۆزەردان 2721

مۆڵگەی سپای پاسدارانی ڕێژیم لە ئاوایی سارۆقامیشی سەر بە شاری سنە ماوەیەکە گوشارەکانی بۆ سەر خەڵکی گوندەکانی دەوروبەری سارۆقامیش بۆ بەسیجکردنی خەڵک زیادکردووە. بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان ماوەیەکە هێزەسەرکوتکەرەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیم، جێگیر لە مۆڵگەی ئاوایی سارۆقامیش سەر بە شاری سنە، هەوڵێکی بەربڵاویان بۆ ڕاکێشانی خەڵک بۆ ڕیزەکانی بەسیج و بەکرێگیراویی ڕێژیم دەستپێکردووە و گوشارێکی زۆریان خستۆتەسەر بەشێک لە گوندەکانی ئەو ناوچانە و بە هەڕەشە و هەڵخەڵەتاندنی خەڵک دەیانهەوێ پیلانی بەکرێگرتن و بەسیجکردنی خەڵک جێبەجێ بکەن.