کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەر کردنی هاونیشتمانییەک لە پاوە

14:43 - 29 جۆزەردان 2721

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خڵکی دەڤەری پاوە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠٠، هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسداران هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی “سەریاس” سەر بە ناوچەی باینگانی شارستانی پاوە لە پارێزگای کرماشان بە ناوی “سیروان ئێناخی” کوڕی مەربووت ٣٠ ساڵە، بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار دەگوازنەوە. هێزە ئیتلاعاتییەکان دوای گەڕان و پشکنینی ماڵی ئەو هاونیشتمانییە بەشێک لە کەرەسەی کەسیی ناوبراویش دەگەڵ خۆیان دەبەن. یەکێک لە خزمە نزیکەکانی سیروان لە پێوەندییەک دا دەگەڵ “چاونیوز” ڕایگەیاند کە، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەر کردن و تۆمەتی وەپاڵ دراوی لەبەر دەستمان دا نییە.