کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گیانی لەدەستدانی کۆڵبەرێک بەهۆی سەختی برینەکانییەوە

15:20 - 29 جۆزەردان 2721

بەسیر ئەحمەدزادە، بەهۆی سەختی برینەکانییەوە لە نەخۆشخانەی شاری کرماشان گیانی لەدەستدا. ڕۆژی هەینی ۲٨ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، "بەسیر ئەحمەد زادە"، کۆڵبەری خەڵکی گوندی 'دشه" سەر بە شاری پاوە، بەهۆی سەختی برینەکانییەوە کە لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە سنووری نەوسوود بریندار ببوو، لە نەخۆشخانەی کرماشان، گیانی لەدەستدا. جێی ئاماژەیە کە ناوبراو ڕۆژی ۲۴ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، لەگەڵ براکەی "بەشیر ئەحمەدزاده" بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری نەوسوود تەقەیان پێکرابوون و بە سەختی بریندار ببوون.