ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە هەوڵدایە لە ڕێگەی دەستوپێوەندی و دێهیار و شۆراکان لە کوردستان، کەسانی چالاک و نیشتمانپەروەر کە لە بەڕێوەچوونی ئاهەنگی نەورۆزی ئەمساڵدا ڕۆڵیان گێراوە، بناسێنێت.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی ''کوردستان میدیا'' ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە مەهاباد پێوەندیی بە شوڕا و دێهیاری زۆربەی گوندەکانی ناوچەی مەحاڵەوە گرتووە کە ئەو کەسانەی کە بەڕێوەبەری نەورۆزی ئەمساڵ بوون پێیان بناسێنن و بۆ ئەو مەبەستە پێشنیاری پارە و زەوییان پێداون.
ئەمساڵ خەڵکی کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێوڕەسمی نەورۆزییان بە شێوەیەکی تایبەت و بە پەیامی جۆراوجۆریی سیاسی بە شێوەیەکی شۆڕشگێڕانە و بە جامانە و جلی خاکی وەک هێما و نیشانەی پێشمەرگە لە چوارچێوەی خەباتی مەدەنی و شایی و هەڵپەرکێیەوە بەگوڕ و تینەوە جیاوازتر لە ساڵەکانی پێشوو لەژێر ناوی نەورۆزی مەشخەڵان بەڕێوە برد.
بەرێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ئەمساڵ ڕێژێمی ئێرانی تووشی دەستەوەستانی کرد کە نەیتوانی دژ بە ئەم حەشیمەتە میلیونییە خۆی ڕابگرێت، بۆیە ئێستا دەیهەوێت لە ڕێگای شۆرا و دێهارەکانەوە بەڕێوەبەران و کەسانی نیشتمانپەروەری چالاک لە کوردستان بناسێنێت و لەو ڕێگەیەوە بزوتنەوەی جەماوەریی کوردستان لاواز بکات.