کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گواستنەوەی هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراو بۆ بەندیخانەی ورمێ

15:31 - 29 جۆزەردان 2721

هاووڵاتییەکی خەڵکی ورمێ بە ناوی "نائیب عەسکەری" کە نزیکەی سێ مانگ لەمەوبەر لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە. لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا نائیب عەسکەری، خەڵکی شاری ورمێ دوای تەواوبوونی لێپرسینەوەکانی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای کۆماری ئیسلامی لە ورمێ، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە. ناوبراو مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی سپای ڕێژیم بەتۆمەتی هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر کراوە. ناوەندە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامییان بەسەر نائیب عەسکەریدا سەپاندووە و ماوەی ٣مانگ لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە ورمێ، ناوبراویان خستووەتە ژێر ئەشکەنجە و ئازار و لە گرتنگەوە گواستویانەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ.