کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییەک لە نەغەدە

15:42 - 30 جۆزەردان 2721

هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا. ڕۆژی شەممە ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، "ڕەحمان کەریمی"، خەڵکی نەغەدە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسە رکرا. ئەو هێزانە بەبێ بەڵگەی یاسایی ناوبراویان دەسبەسەر کردووە. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە "ڕەحمان کەریمی" بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ کراوە و هەتا ئێستا بەدواداچوونیی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە لە سەر چارەنووسی ناوبراو بێئاکام ماوەتەوە و لە هۆکاری دەسبەسەر کردن و تۆمەتی وەپاڵدراوی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە. جێی ئاماژەیە کە ڕۆژ نییە لە شار و ناوچە جیا جیاکانی کوردستان هاووڵاتیانی کورد لەلایەن ناوەندەکانی سەر بە ڕێژیمەوە بە بیانووی جۆراوجۆر دەسبەسەر نەکرێن و بە خستنە پاڵی تۆمەتی جۆراوجۆر نەخرێنە بەندیخانەکان و حوکمی بەندکرانیان بە سەر دا نەسەپێندرێ.