کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گیان لەدەستدانی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی بانە بە تەقەی چەکدارەکانی ڕێژیم

15:50 - 30 جۆزەردان 2721

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە بەناوی "سەعدوون ئەحمەدی" لە سنووری هەنگەژاڵی ناوچەی بانە، بەتەقەی هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێران گیانی لە دەستدا. بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان "چاونیوز" ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە مۆڵگەی "هەنگەژاڵ"ـی بانە ڕاستەوخۆ تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کرد و لە ئاکامدا "سەعدوون ئەحمەدی" خەڵکی ئەو شارە گیانی لە دەست‌دا. سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند کە، سەعدوون ئەحمەدی بە تەقەی ڕاستەوخۆی یەکێک لە فەرماندەکانی مۆڵگەی سپای تێرۆریستی ڕێژیم لە هەنگەژاڵ، بە ناسناوی "کاشانی" خەڵکی ئەردەبیل کوژراوە.