کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان پاش دەسبەسەرکرانی هەروا ناڕوونە

15:19 - 3 پووشپەڕ 2721

لە چارەنووسی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سۆران شەریفی"، خەڵکی بۆکان، پاش دەسبەسەرکرانی زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا نییە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا تەنیا یەک جار پێوەندییەکی کورتی تەلەفۆنیی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبووە و لە "دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر" و "چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی"، بێبەری کراوە. ئەو سەرچاوەیە هەروەها وتوویەتی: "سۆران شەریفی، لەو پێوەندییە تەلەفۆنییەدا بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە کە بارودۆخی جەستەیی نالەبارە". ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستە ڕوو کە ئەو هاووڵاتییە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان لەژێر لێکۆڵینەوە دایە و سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی شەریفی، هێزە ئەمنییەتییەکان لە دانی هەر جۆرە وڵامێکی ڕوون لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەرکران و چارەنووسی کوڕەکەیان خۆ دەبوێرن". شایانی باسە کە ڕۆژی دووشەممە ٣ی جۆزەردان، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە و هەروەها هەندێک کەرەستەی کەسیی ناوبراو لە وانە مۆبایل، کامپیوتێر و کتێبیان لەگەڵ خۆیان بردووە.