کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو هاونیشتمانی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کران

15:42 - 3 پووشپەڕ 2721

چاونیوز: دوو هاونیشتمانی خەڵکی پاوە و شنۆ بەدانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگایی کردنیان ئازاد بوون. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان) ڕۆژی سێشەممە ١ی پووشپەڕی ١٤٠٠، “سیروانی ئیناخی” هاونیشتمانیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی ئاوایی “سەریاس” سەربە ناوچەی باینگانی پاوە، بەدانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. ئەو هاونیشتمانییە، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٧ی جۆزەردان بەبێ هەبوونی بەڵگەی قەزایی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەسبەسەر کرابوو. هەروەها، “مۆحسێن عەزیزی” هاونیشتمانیی خەڵکی شاری شنۆ دوای دەسبەسەر کرانی و لێپرسینەوەی لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، بەدانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. تۆمەتی وەپاڵ دراوی ئەو هاونیشتمانییە، “هاوکاری دەگەڵ حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی” ڕاگەیەندراوە.