کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕیوڕەسمی بەرز ڕاگرتنی یادی چالاکێکی سیاسی لە سنە

16:41 - 5 پووشپەڕ 2721

دوانیوەڕۆی پێنج شەممەی ڕابردوو بە بۆنەی یەکساڵەی کۆچی دوایی ئەحمەد حەبیبی چالاکی سیاسی و لە دامەزرێنەرانی بەرەی یەکگرتووی کورد ڕێوڕەسمێک لە ماڵی ناوبراو لە شاری سنە بەڕێوەچوو. لەو ڕێوڕەسمەدا کە کۆمەڵێک لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە شارەکانی کوردستانەوە بەشدار بوون، چەندین کەس باسیان لە ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسی کاک ئەحمەد کرد و لە دەسچوونی ناوبراویان لەم قۆناغەدا بە خەسارێک بۆ بزووتنەوەی سیاسیی کوردستان وەسف کرد. لەو کۆڕەدا سپاسی هاوڕێیانی دوورە وڵاتیش کرا کە بە ناردنی پەیام بەشدارییان لە کۆڕەکەدا کردبوو. شایانی باسە ڕێوڕەسمەکە دوای قسە و باسی بەشداران و پێشکەش کردنی مۆسیقا و شیعر بۆ ڕێزگرتن لە یادی کاک ئەحمەدی حەبیبی کۆتاییێهات.