کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی باکووری کوردستان لە نزیک سنووری ورمێ

15:41 - 3 خەرمانان 2721

هاووڵاتییەکی خەڵکی باکووری کوردستان، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە بەرزاییەکانی سەر سنوور گیانی لەدەستدا. ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە بەرزاییەکانی سەر سنووری شاری ورمێ، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، تەقە لە هاووڵاتییەکی خەڵکی باکووری کوردستان دەکەن و بەهۆی قووڵ بوونی برینەکەی گیانی لەدەست دەدا. بەپێی زانیارییەکان، ناوی ئەو هاووڵاتییە ''ڕۆستەم چەکمەکی'' خەڵکی ئاوایی ''شێکۆفتان'' سەر بە شاری حەکارییە و هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەک بە تەقەی ڕاستەوخۆ ناوبراو بریندار دەکەن و دواتر بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەست دەدات. شایانی باسە کە ئەو ڕووداوە حاڵێکدایە کە ناوبراو هیچ مەترسییەکی بۆ سەر سنووری ئێران نەبووە و تەنیا سەرقاڵی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی خۆی بووە.