کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی پێنج هاووڵاتیی نەغەدە لە لایەن ڕێژیمەوە

16:47 - 11 خەرمانان 2721

پێنج هاووڵاتیی خەڵکی گوندەکانی "چەقەڵ مستەفا و قاڕنێ"ـی سەربە شاری نەغەدە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراون. بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان "چاونیوز" ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، پێنج هاووڵاتیی خەڵکی گوندەکانی "چەقەڵ مستەفا و قاڕنێ"ـی ناوچەی نەغەدە، بەناوەکانی "ڕامین ڕامین. سەردار ڕامین، ئەسعەد ڕامین، خالید ڕامین و داود ڕەحیمی" لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون. کۆماری ئیسلامی ڕۆژانە لە کوردستان بە بیانووی جۆرا و جۆر هاووڵاتیان دەسبەر و ڕووبەڕووی ئەشکەنجە و ئازاریان دەکاتەوە، هەروەها بێ هیچ نیشان‌دانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێزە سەرکوتکەرەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران هەڵیان‌کوتاوەتە سەر ماڵی ئەو پێنج هاووڵاتییە و دەسبەریان کردووەن و تا ئیستا لەسەر چارەنووسی ناوبراوان هیج زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.